Erbil 23°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:36

پۆلیسی کۆیه‌ ته‌رمی ئافره‌تێکی نه‌ناسراوی دۆزییه‌وه‌

ته‌مه‌نی ئافره‌ته‌ كوژراوه‌كه‌ نزیكه‌ی بیست ساڵ ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه‌ رایگه‌یاندووه‌ شه‌وی رابردوو كاتژمێر ۱۱ی شه‌و به‌ ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌كوژرانی ئافره‌تیك له‌نیوان گوندی شاخه‌ پیسكه‌و گومه‌شین.

پۆلیسی كۆیه‌ ده‌شڵێ: دواتر دادوه‌ری لێكولینه‌وه‌مان له‌ رووداوه‌كه‌ ئاگاداركرده‌وه‌و دوای دوو كاتژمێر گه‌ران له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس و ئاسایش نه‌مان دۆزیه‌وه‌ .

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ به‌یانی گه‌راونه‌ته‌وه‌و مه‌فره‌زه‌كانیان ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ .

 پۆلیسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نی ئافره‌ته‌ كوژراوه‌كه‌ نزیكه‌ی بیست ساڵ ده‌بێت كه‌متر له‌بیست و چوار كاتژمیر ده‌بێت كوژراوه‌و تاتۆیه‌كی له‌ده‌ستی هه‌یه‌ به‌لاتینی نوسراوه‌ (قانیح) تائیستا نه‌ناسراوه‌ و كاری پێویستیش بۆ ته‌رمه‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.