به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیوه‌ڕۆی دوێنێ شه‌ممه 20/1/2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك كه له هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوون، به سه‌ردانێك گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدراڵ و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبوونه‌وه.
له دیدارێكدا دوا پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
هه‌ردوولا هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر دوا پێشوه‌چوونه‌كانی گفتوگۆكانی نێوان تیمه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و خاله سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم كرد و به‌رده‌وامیی ئه‌و كۆبوونه‌وه و دیدارانه‌یان به‌مه‌به‌ستی هه‌رچی زوو ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان، دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به بواره‌كانی نه‌وت و پابه‌ندبوون به ده‌ستووری عێراقه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
دوای دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵای یاوه‌ری به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێكه‌وت.
سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێم بۆ تاران دوای داوه‌تێكی فه‌رمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران هات. بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌یاندا دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.