ئه‌ندامێكى كوردى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، ئاشكراى ده‌كات، حكوومه‌تى عێراق ژماره بانكیی بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم كردووه‌ته‌وه و، به‌پێی زانیارییه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كێشه‌ى مووچه و زۆرێك له دۆسییه‌كانى تر‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ژن.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له (فه‌یسبووك) ڕای گه‌یاند: "لەسەرەتای مانگی یەکی ٢٠١٨ زانیاریمان وەرگرت لەسەر کردنەوەی ئەم ژمارە بانکیە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه ژماره بانكییه‌كه بۆ شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بە پێی ئەم بەڵگەنامەی وەزارەتی دارایی عێراق، ژمارەی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە کراوەتەوە و حکوومەت 450 ملیار دیناری خستووه‌تە سەر حیسابەکە بۆ پێدانی شایستە داراییەکانی ھەرێم".
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه له زانیارییه‌كانى و نووسیویه‌تى: "ئەو زانیاریانەی لای بەندە ھەیە، زۆرێک لە دۆسییه‌کانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەتایبەت مووچە و خاڵە سنوورییه‌کان بەرەو چارەسەر دەچن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.