Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:55

هێرتا به‌رلین و بروسیا دۆرتمۆند یه‌کسان بوون

كۆی خاله‌كانی یانه‌ی دۆرتمۆند بوو به‌ سی خال
کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ستپێكی گه‌ری نۆزده‌هه‌می خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا هه‌ردوو یانه‌ی هێرتا به‌رلین و بروسیا دۆرتمۆند به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون .یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپی له‌ به‌رلین به‌رێوه‌ چوو .

له‌سه‌ره‌تای یاری یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا هه‌ولی تۆمار كردنی گۆلی ده‌داو چه‌ند جارێك گه‌یشتنه‌ سه‌ر گۆلی تیپی به‌رامبه‌ر به‌لام ئه‌نجامه‌كان بێ ئاكام بوون و گێمی یه‌كه‌م به‌بێ تۆماركردنی گۆل كۆتایی هات .

 له‌گه‌ل ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی چلوشه‌ش دافی سێلك گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێرتابه‌رلین تۆمار كرد.

له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانانی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند له‌ هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بوون تا له‌ خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك یاریزانی ژاپۆنی شینجی كاگاوا به‌ تۆماركردنی گۆلێك یاریه‌كه‌ی وه‌ك خۆی لێ كرده‌وه‌ .

 به‌م یه‌كسان بوونه‌ كۆی خاله‌كانی یانه‌ی دۆرتمۆند بوو به‌ سی خال و یانه‌ی هێرتا به‌رلینیش  خاله‌كانی بۆ بیستو پێنج خال به‌رزبۆوه‌ . 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.