Erbil 25°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 19:33

زمانی کوردی ده‌خرێته‌وه‌ سەر فۆرمی خۆراکی ھاووڵاتییانی ھەرێم

بەم زووانە ڕادەستی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان دەکرێت
زمانی کوردی ده‌خرێته‌وه‌ سەر فۆرمی خۆراکی ھاووڵاتییانی ھەرێم
کوردستان TV
100%

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وەزارەتی بارزگانی عێراق زمانی کوردی دەخاتەوە سەر فۆرمی خۆراکی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و بەم زووانە ڕادەستی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان دەکرێت بۆ دابەشکردنی بەسەر ھاووڵاتییاندا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فەرمانگەی پلان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاندووە، سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر فۆرمی بایەعی ”بەبێ مەبەست“ بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە رۆژی 17/1/2018 فەرمانگەکە بە نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی راگەیاندووە: چەند ڕۆژێکە کارەکانیان بۆ نووسینی زمانی کوردی لەسەر فۆرمی خۆرامی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان دەست پێ کردووە و بەم زوانە فۆرمی خۆراکی پارێزگای سلێمانی تەواودەکرێت و ڕادەستی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان دەکرێت بۆ دابەشکردنی بەسەر ھاووڵاتیاندا و فۆرمی خۆراکی ھەولێر و دھۆکیش لە نزیکترین دەرفەتدا تەواو دەکرێت.

دوایین دژایه‌تی حکومەتی عێراق بۆ گه‌لی كوردستان لابردنی زمانی کوردی بوو لەسەر فۆرمی خۆراکی ھاووڵاتیان، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا هاووڵاتیانی كوردیش جه‌ختیان له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌، تا زمانی كوردی له‌سه‌ر ئه‌و فۆرمانه‌ زیاد نه‌كرێته‌وه‌، ئاماده‌ نین ئه‌و فۆرمانه‌ وه‌ربگرن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی زمانی فەرمی عێراقن، بەڵام حکومەتی عێراق به‌ بێ گوێدانە دەستوور لە ماوەی ئەمساڵدا چەندین ماددە و بڕگەی ئەو دەستوورەی لە دژی کورد پێشێڵکردووە، ئه‌مه‌ش کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی دروستکردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.