Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:30

چێلسی" و "نۆرویچ ستی " رووبه‌رووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه‌

به‌ هیوایه‌ بگاته‌ قۆناخی 32 .
کوردستان TV
100%


له‌ یارییه‌كانی گه‌رانه‌وه‌ی قۆناخی 64 ی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را ،ئه‌مشه‌و كاتژمێر  10.45 به‌ كاتی هه‌ولێر له‌ یاریگای" ستامفۆرد بریج " له‌ شاری له‌نده‌ن ، هه‌ردوو یانه‌ی" چێلسی" و "نۆرویچ ستی " رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ .

له‌ یاری چووندا هه‌ردوو یانه‌ یه‌كسان بوون به‌ ئه‌نجامی  0-0 ، به‌ پێی رێنماییه‌كانیش  هه‌ر یانه‌یه‌ك براوه‌ بێت ده‌گاته‌ فۆناخی داهاتوو ، به‌ڵام له‌ كاتی یه‌كسان بوونیان له‌ یاری چوون  ئه‌وه‌ پێویسته‌ یاری گه‌رانه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت .

یانه‌ی چێڵسی له‌ هه‌موو ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیانه‌ی كه‌ تێیدا به‌شداره‌ ركابه‌ری ده‌كات ،له‌ چامپیۆنس لیگ له‌ قۆناخی 16 ه‌ دایه‌ و له‌ سه‌ر ئاستی جامی رابیته‌ش  گه‌یشتۆته‌  قۆناخی پێش كۆتایی و  له‌ یاری ئه‌مشه‌ویشدا به‌ هیوایه‌ بگاته‌ قۆناخی  32 .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.