Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:48

رۆناڵدینهۆ وازهێنانی له‌ تۆپی پێ راگه‌یاند

به‌ ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه‌ به‌ فه‌رمی یاریگاكان جێبهێڵێت
کوردستان TV
100%


ئه‌ستیره‌ی پێشووی یانه‌كانی ( پاریس سان جێرمان ، به‌رشلۆنه‌ ، میلان  )  رۆناڵدینهۆی به‌رازیلی  به‌ فه‌رمی وازهێنانی خۆی له‌ یاری تۆپی پێ راگه‌یاند .

بریكاری كاره‌كانی  ئه‌و یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌ كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا برایه‌تی له‌  رۆژنامه‌ی  ( ئۆل سپۆرت )  ئاشكرایده‌كات  كه‌" رۆناڵدینهۆ " ی برای  بریاریداوه‌ واز له‌ یاریكردن بێنێت و ئیتر نایه‌وێت وه‌ك یاریزانی پیشه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت .

ناوبراو وتیشی رۆناڵدینهۆ به‌ فه‌رمی وازهێنانی خۆی له‌ یاری تۆپی پێ راگه‌یاندو بریاره‌ به‌ ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه‌ به‌ فه‌رمی یاریگاكان جێبهێڵێت .

كاروانی یاریكردنی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ پارس سان جێرمان ده‌ستیپێكردوو دواتر چووه‌ رێزه‌كانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و میلان ،دوای ئه‌مانه‌ ئه‌وروپای جێهێشت و له‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مینیرۆی به‌رازیلی گیرسایه‌وه‌ .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.