بەبۆنەی 19هەمین ساڵیادی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان له میسر په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان سه‌رجه‌م کارمەندان كرد.
برای بەرێز کاک کاروان ئاکرەیی
بەرێزان کارمەندان و ستافی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان
سڵاو و رێز
بەبۆنەی 19هەمین ساڵیادی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەرێز دەکەم، هیوایدارین ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان بەهەڵگیرساندنی مومێکی تری تەمەنی زیاتر بەرەپێش کەوتن بچێت، لە ماوەی رابردوو ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان توانی بەو پەڕی لە خۆبردەی و پرۆفیشناڵ و بابەتیانە کارەکانی ئەنجام بدات، دەنگی گەلی کوردستان بە جیهان بگەیەنێت، هەڵبەتە ئەم سەرکەوتن و پێشکەوتنانە کە رەنگدانەوەی لەسەر ئاستی جیهانی هەبوو، بە کار و ماندوو بوونی کەسانی دڵسۆز و شارەزا ئەنجام دراوە، و هەر ئەم جۆرە کار و خزمەتانە لە ئێوەی ماندوو نەناس بەدی دەکرێت، کە توانیتان ئاستی کوردستان تیڤی بەمرۆ بگەیەنن.
لە ساڵیادی ئەو دامەزراوە راگەیاندنە مەزن رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانی خۆیان کردە قوربانی میللەتەکەیان کە لە بەرەکانی جەنگ یا بەدەستی نەیاران شەهید کران.
هیوای هەردەم سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
لەگەڵ رێزم
براتان
شێرکۆ حەبیب
بەرپرسی نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان
میسر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.