Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:36

مینێکی چێنراوی داعش 9 پۆلیسی دیاله‌ی کرده‌ قوربانی

دوو پۆلیس كوژران و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێنراوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ پارێزگای دیاله‌ 9 چه‌كداری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوونه‌ قوربانی.

سادق حوسێنی،سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی له‌ پارێزگای دیاله‌ به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی رایگه‌یاندووه‌: ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 17-1-2018  له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێنراو له‌ حه‌وزی تبج به‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دوو پۆلیس كوژران و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیاله‌ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ چه‌كدارانی داعش له‌ حه‌وزی تبج ده‌ست پێكردو له‌ ئاكامدا نۆ چه‌كداری ئه‌و هێزه‌ بوونه‌ قوربانی.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.