Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:45

بزانه‌ مووچه‌ی دیارترین سه‌رکرده‌کانی جیهان چه‌نده‌

سه‌رۆكی چین كه‌مترین مووچه‌ وه‌رده‌گرێت 
کوردستان TV
100%

زانینی مووچه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان جێگای بایه‌خی هاووڵاتیانه‌ و كه‌سانێكی زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن بزانن مووچه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان چه‌نده‌، له‌م ریزبه‌ندا ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ كه‌ مووچه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رزترین رێژه‌ی مووچه‌یه‌ له‌ ساڵێكدا و سه‌رۆكی چینیش كه‌مترین رێژه‌ی مووچه‌ی هه‌یه‌.

له‌مباریه‌وه‌ ماڵپه‌ری بیزنس ئینسایده‌رو تۆڕی سكای نیوز تیشكیان خستۆته‌ سه‌رمووچه‌ی دیارترین سه‌ركرده‌كانی جیهان كه‌ به‌م شێوه‌یه‌..
1- فلادیمێر پۆتن،  سه‌رۆكی روسیا مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 155 هه‌زار دۆلار.
2- دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌گاته‌400 هه‌زار دۆلار.
3-ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 179 هه‌زار یۆرۆ
4- جاستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌ندا مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 260 هه‌زار دۆلار
5-ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 216 هه‌زار یۆرۆ
6- تیریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا، مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 186 هه‌زار دۆلار.

7-شی جین بینگ، سه‌رۆكی چین مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 20 هه‌زار دۆلار كه‌ به‌ كه‌مترین مووچه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان داده‌نرێت.

8- شینزۆ ئابی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 241 هه‌زار دۆلار
9- نارندرا مۆدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 28 هه‌زار دۆلار
10- مون جای ئون، سه‌رۆكی كۆریای باشوور، مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 210 هه‌زار دۆلار

سه‌رچاوه‌: شه‌رقولئه‌وسه‌ت 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.