Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:31

پیاوێک له‌ پێناو سه‌گه‌که‌ی گیانی خۆی کرده‌ قوربانی

په‌لاماری ماره‌كه‌ی دا
zahre mir
کوردستان TV
100%

پیاوێكی  ته‌مه‌ن24  ساڵی ئوستڕاڵی، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ناكاو بینی مارێكی بچووك له‌ سه‌گه‌كه‌ی نزیك بووه‌ته‌وه‌ و خه‌ریكه‌ بێزاری ده‌كات، ئه‌میش ترسا ئه‌و ماره‌ ژه‌هراوی بێت و سه‌گه‌كه‌ی بكوژێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خێرا په‌لاماری ماره‌كه‌ی دا و سه‌گه‌كه‌ی له‌ بن ده‌ستی ده‌رهێنا،به‌ڵام ماره‌كه‌ چزووه‌كه‌ی له‌ سه‌ری په‌نجه‌ی پیاوه‌كه‌ گیر گرت و ژه‌هری تێ كرد، له‌و كاته‌دا دراوسێكانیان به‌ ده‌نگی وه‌ڕینی سه‌گه‌كه‌ له‌و بابه‌ته‌ ئاگادار بوونه‌وه‌ و پیاوه‌كه‌یان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ برد، به‌ڵام فریا نه‌كه‌وت چه‌ند سه‌عاتێكی تری ژیان به‌سه‌ر به‌رێت و ژه‌هره‌كه‌ تێكه‌ڵ به‌ خوێنی بوو له‌ ئه‌نجامدا كوشتی.

سه‌یرله‌وه‌ دایه‌ له‌ رێگه‌ی  كامیرای چاودێری ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ماره‌كه‌ زۆر  بچووك بووه‌، چزووی ماره‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بێت و پیاوه‌كه‌ی كوشتبێت.

سه‌رچاوه‌/روسیا ئه‌لیوم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.