Erbil 7°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 23:57

کورد بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەوە دەکات

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژەیاسای بودجە بخاتە بەرنامەی کارەوە
کوردستان TV
#7
100%

سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکان بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن تا ئەو کاتەی داواکاریەکانیان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا دەچەسپێندرێن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگەیاند: فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریانداوە سەرجەم دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە تایبەت بێت بە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بایکۆت بکەن، تا ئەو کاتەی سەرجەم داواکارییەکانی کورد لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2018دا بچەسپێندرێن.

بڕیارەکەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ بایکۆتکردنی دانیشتنەکان لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجە بخاتە بەرنامەی کارەوە و گفتوگۆی لەسەر بکات.


لە ماوەی رابردوودا كورد و سوننە تێبینییەكانی خۆیان لەبارەی  پڕۆژە یاسای بودجە ئاراستەی حكوومەت كرد بۆ ئەوەی لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق جێگیری بكەن، بەڵام تا ئێستا داواكارییەكان جێبەجێ نەكراون و بڕیارە سبەی جارێكی تر پەرلەمان پڕۆژە یاساكە بخاتە بەرنامەی كار بۆ ئەوەی خوێندنەوە یەكەم بۆ ئەو پڕۆژە یاسایە بكات، تا ئێستەیش دیار نییە پەرلەمان دەتوانێت خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكات یان نا.

لای خۆشیه‌وه‌ سەرحان سلێڤانەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق كۆ بێتەوە و پڕۆژە یاسای بودجە بخاتە ناو كارنامەی كۆبوونەوە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكات، بەڵام تا ئێستا دیار نییە، كە پەرلەمان دەتوانێت خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكات یان نا، چونكە داواكاریی كورد و سوننە لەبەرچاو نەگیراوە.

لەبارەی هەڵوێستی كورد بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی سبەی سلێڤانەیی رایگەیاند، ئەمڕۆ فراكسیۆنە كوردییەكان لە پەرلەمانی عێراق كۆبوونە و بڕیاریان داوە سبەی بەشداری لەو كۆبوونەوەیە نەكەن، چونكە داواكاری كورد جێبەجێ نەكراوە، بۆیە گەر كورد بزانن هیچ گرەنتییەك نییە بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان سبەی بایكۆتی كۆبوونەوە دەكەن و بەشداری تێدا ناكەن.

گرنگترین داواكارییەكانی كورد بریتییە لەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە 17% وەك پێشووتر كەمتر نەبێت و ناوی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بگۆردرێت، بەڵام تا ئێستە ئەو داواكارییانەی كورد جێبەجێ نەكراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.