له لێدوانێكیدا بۆ باس‌نیوز سوهه‌یب شێخ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی (ئێن ئاڕ تی) رایگه‌یاند: كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) نه‌فرۆشراوه، به‌ڵكو خاوهندارییهتیهكهى وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه ته‌نیا پڕوپاگهندهیهكى كاتى و مه‌به‌ستدار بووه و بهرێوهبردنهكهى گۆڕدراوه له كه‌سێك بۆ كه‌سێكى دیكه.
راشیگه‌یاندووه: له‌و كاته‌وه‌ی كه گرووپی (نه‌وه‌ی نوێ) دروستكراوه، شاسوار عه‌بدولواحید، به‌رده‌وام كه‌ناڵه‌كه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و گرووپه‌كه‌ی به‌كارهێناوه.
راشیگه‌یاند: كاتێك كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) داخرا، سروه عه‌بدولواحید، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه (ئێن ئاڕ تی) ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه نه‌بێته‌وه، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا له یه‌كێك له نووسینگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، كه‌ناڵه‌كه بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردستاندا نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها ده‌لێت: كه‌ناڵه‌كه بێلایه‌نی، هاوسه‌نگی و ڕاستگۆیی تێدا نه‌ماوه و هه‌موو ئه‌و دروشمانه دوورن له ڕاستییه‌وه.
له رۆژى21/11/2017 له به‌یاننامه‌یه‌كدا شاسوار عه‌بدولواحید راگهیاندكهوا سه‌رجه‌م پشكه‌كانى كۆمپانیاى نالیاى فرۆشتووه به كه‌ناڵه میدیاییهكانیشهوه و هه‌روه‌ها خۆشی له سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌رزانه بێبه‌ری كرد كه له لایه‌ن حكومه‌ت و سه‌رجه‌م خاوه‌ن پشكه‌كانه‌وه پێی دراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.