Erbil 28°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:14

پاسه‌وانێکی زانکۆی سلێمانی کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌
پاسه‌وانێكی زانكۆی سلێمانی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ 15ـی كانوونی دووه‌می 2018 ، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 53 ساڵ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا .

هاووڵاتییه‌كه‌ ناوی (م،ح،د) له‌ دایكبووی ساڵی 1965 ، پیشه‌ی پاسه‌وانی مه‌ده‌نی به‌شێك بووه‌ له‌ كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی و هه‌ر له‌وێ‌ خۆی خنكاندووه‌و كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌ .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌ شاری سلێمانی كرا و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.