له هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی نه‌جه‌فی كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی زاخۆ له هه‌شته‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یشته 4 خاڵ.
جێگای باسه هه‌فته‌ی رابردوو یانه‌ی زاخۆ محه‌مه‌د یوسفی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخسته‌وه‌و ئێستاش حه‌یده‌ر عوبێد به شێوه‌ی كاتی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.