Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 07:50

ئافره‌تان خۆڕاگرییان له‌ پیاوان زیاتره‌

جیاوازیی له‌ جۆری هۆرمۆنه‌كانیشدا كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌
ئافره‌تان خۆڕاگرییان له‌ پیاوان زیاتره‌
کوردستان TV
100%

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریده‌خات كه‌ له‌ بارودۆخه‌ سه‌خت و دژواره‌كانی وه‌ك قاتوقڕیی و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌ ته‌شه‌نه‌داره‌كان یان ته‌نانه‌ت له‌ دیلیدا، ئافره‌تان زیاتر به‌رگه‌ی بارودۆخه‌كه‌ ده‌گرن و خۆڕاگرییان زیاتره‌ له‌ پیاوان.

له‌ سه‌رده‌می هاوچه‌رخیشدا ئافره‌تان زیاتر له‌ پیاوان ته‌مه‌ن ده‌كه‌ن و بۆ نموونه‌ له‌ به‌ریتانیا ئومێد به‌ ژیان بۆ ئافره‌تان 83 ساڵ  و بۆ پیاوان 5/79 ساڵه‌ و له‌ سكۆتله‌نداش بۆ ئافره‌تان 81 و بۆ پیاوان 77 ساڵه‌.

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی زانایان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و جیاوازییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ بارودۆخه‌ سه‌خت و ئه‌سته‌مه‌كاندا منداڵانی كچ زیاتر له‌ منداڵانی كوڕ به‌رگه‌ی دژوارییه‌كان ده‌گرن.

زانایان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ بڕوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌و بارودۆخانه‌ی بۆ هه‌ردووك ره‌گه‌زی نێر و مێ یه‌كسانه‌، ره‌گه‌زی مێ زیاتر له‌ ره‌گه‌زی نێر به‌رگه‌ی بارودۆخی ئه‌سته‌م ده‌گرێت.

ئه‌وان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ جیاوازیی له‌ جۆری هۆرمۆنه‌كانیشدا كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، چونكه‌ هۆرمۆنی سترۆژین كه‌ له‌ جه‌سته‌ی ئافره‌تاندا هه‌یه‌، خه‌سڵه‌تی دژو هه‌ڵاوسانی هه‌یه‌، به‌ڵام هۆرمۆنی تیستێسترۆن كه‌ له‌ جه‌سته‌ی پیاواندا هه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازیی سیسته‌می به‌رگریی له‌ش.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.