Erbil 5°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:10

هه‌زاران یۆنانی به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر سنووردارکردنی مافی مانگرتن خۆپیشاندانیان کرد

هاوڵاتییان پێیانوایه‌ كه‌ ئه‌م یاسایه‌ مافی مانگرتن له‌ناو ده‌بات
Greece Protests
کوردستان TV
100%

رۆژی هه‌ینی به‌ هه‌زاران یۆنانی له‌ ناوه‌ڕاستی شاری ئه‌سینای پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان، بۆ پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر یاسای سنوورداركردنی مافه‌كانی مانگرتن، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا. 

په‌رله‌مانی یۆنان بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو چاكسازیی له‌ یاسای مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی یارمه‌تیی مادیی نوێ له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ په‌سه‌ند بكات، هه‌ر ئه‌وه‌ش هاوڵاتییانی یۆنانی توڕه‌ كردووه‌.

به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز له‌ سه‌روبه‌ندی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا، تۆڕی میترۆی شاری ئه‌سینا كه‌ هه‌موو رۆژێك نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌س ده‌گوازێته‌وه‌ داخراوه‌ و له‌ ئاستی شاردا قه‌ره‌باڵخی درووستكردووه‌.

به‌هۆی مانگرتنی كرێكارانه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌شتی راگیراون و له‌ژێر ناوی مانگرتنی پزیشكان و په‌رستارانه‌وه‌ زۆرێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ناچار بوونه‌ كارمه‌ندانی ئیحتیات بێننه‌ سه‌ركار.

هاوڵاتییان پێیانوایه‌ كه‌ ئه‌م یاسایه‌ مافی مانگرتن له‌ناو ده‌بات و دیارده‌ی ئاوا ته‌نها له‌ سه‌رده‌می حكومه‌تێكی سه‌ربازییدا رووده‌دات.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.