ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان لهگهڵ پاپا فرانسیس پاپای فاتیکان كۆبۆوه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە ڤاتیکانه و ئەمڕۆ لەگەڵ پاپای فاتیکان کۆبۆوه و پهیوهندییهكانی نێوان ههردوولا و ڕهوشی ههرێمی كوردستان و ڕهوشی كرستیانهكانی ههرێم و عێراقیان تاوتوێ كرد.
دوای كۆبوونهوهی لهگهڵ پاپا فرانسیس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ههرێمی کوردستان لهگهڵ سهرۆك وهزیرانی ڤاتیكان كۆبۆوه.
شیاوی باسه دكتۆر فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و رێزان قادر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا یاوهری نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان دهكهن.
لهمباریهوه د.فوئاد حوسێن ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی کوردستانی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان خستە ڕوو و گوتی، لە دیدارەکەدا باس لەوەکراوه ڤاتیکان دەتوانێ لە ئاستی نێودەوڵەتی رۆڵی خۆی بگێڕێ و رۆڵی لە چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا هەبێ.
ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی ههرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بە یاوەریی شاندێک سەردانی ڤاتیکانی کرد. سەرۆکوەزیرانی کوردستان ٤٠ خولەک لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆ بوویەوە و دواتریش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆ بوویەوە.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان د.فوئاد حوسێن کە ئەندامی شاندەکە بوو، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی راگەیاند و دەڵێ، لە دیداری نێوان سەرۆکوەزیرانی کوردستان و پاپای ڤاتیکان باسی دۆخی سیاسی و ئابووری کوردستان، قوربانیدانی پێشمەرگە دژی داعش و بارودۆخی ئاوارە و کریستیانەکان کراوە و لە کۆبوونەوەکەدا پاپای ڤاتکیان کۆمەڵێک پرسیاری لەو بوارانەدا کرد.
فوئاد حوسێن بۆ رووداو رایگەیاندووە، کە لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی باسی دۆخی قوربانیدانی پێشمەرگەی لە شەڕی دژی داعش، دۆخی ئابووریی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدای کردووە.
بەگوتەی فوئاد حوسێن، باس لە رۆڵی ڤاتیکان کراوە لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ چارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، کە ڤاتیکان دەتوانێ رۆڵی خۆی ببینێ بۆ چارەی ئاشتییانەی کێشەکان. هەروەها گوتیش،ی ئەو سیاسەتهی کە بەغدا پەیڕەوی دەکات لە دژی هەرێمی کوردستان کە مهبهستیهتی هەرێم گۆشەگیر بکات، ئەو سیاسەتە سەرناگرێ و وردە وردە دەشکێ.
لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، فوئاد حوسێن ئاماژە بەوە دەکات، بەغدا سیاسەتی دابڕاندنی کوردستان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکات، بەڵام لەو سیاسەتەدا شکست دەهێنێت. دەشڵێت، هەڵبژاردنەکانی عێراق کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکان دەبێت و دواجار هەولێر و بەغدا دەبێت دەست بە گفتوگۆ بکەن، بەڵام هەرچەند زووتر کۆبوونەوە دەستپێ بکات و پێش هەڵبژاردنەکان بێت، باشترە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.