ئەمڕۆ پێنجشەم ژمارەیەك بوومەلەرزە هەرێمی كوردستان و عێراق هەژاند و بەو هۆییەوە لە بەشێكی زۆری شارەكان هەستی پێكراوە و چەقی بوومەلەرزە و گوڕی بوومەلەرزەكان جیاواز بووە، بەرێوەبەرایهتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایدەگەیەنیت تا كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ پێنج شەممە 38 بوومەلەرزەیان لەسەرتاسەری عێراق تۆماركردوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی عێراقبڵاویكردوەتەوە چالاكی بومەلەرزە تا ئێستاش لەناوچەكەدابەردەوامی هەیەوكۆی گشتی ئەو بومەلەرزانەش كە ئەمرۆ لە عێراق روویانداوە تا كاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ گەیشتونەتە زیاترلە 38 بومەلەرزە.
بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە پلەی بومەلەرزەكان لەنیوان (2,7 بۆ 5,5) پلەی ریختەربوون و زۆربەشیان ناوەندەكەیان وڵاتی ئێران بووە ولەنزیك قەزای مەندەلی.
لای خۆشیهوه ئەژی چەتۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، لە سەعاتی نێوان 9 و 10 ی بەیانی، پێنج بوومەلەرزەی بەرچاو و هەستپێكراوی پلە پێنج بەرەو سەروو لە رۆژهەڵاتی مەندەلی و لەنێو خاكێ ئێران دا روویان داوە، كە گوڕەكانیان جۆراوجۆر بوو.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كەشناسی و بووملەرزەزانی هەرێمی كوردستان گوتی، سەعات نۆ و 59 خولەكی بەیانی بوومەلرزەییەك بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر و لە دووریی 18 كم لە رۆژهەڵاتی مەندەلی ڕوویدا و سەعات 10ـی بەیانی بە گوڕی 5.3 پلەی رێختەرو لە دووریی 23 كم لە رۆژهەڵات بۆ باكووری رۆژهەڵاتی مەندەلی بوومەلەرزەیەكی تر ڕوویدا.
ئەژی زیاتر گوتی، سەعات 10 و 14 خولەكی بەیانی بە گوڕی 5.2 پلەی رێختەر لە دووریی 22 كم لە رۆژهەڵات بۆ باكوری رۆژهەڵاتی مەندەلی بوومەلەرزەیەكی تر ڕوویدا و سەعات 10 و 21 خوولەكی بەیانی بە گوڕی 5.4 پلەی رێختەر و لە دووریی 27 كم لە رۆژهەڵاتی شاری مێهران لە ئێران ڕوویدا و سەعات 11ـی بەیانی بە گوڕی 5.4 پلەی رێختەرو لە دووریی 14 كم لە رۆژهەڵاتی مەندەلی بوومەلەرزەیەكی تر ڕوویدا.
ههروهها فهرهاد فروزهری، بهرپرسی چاودێریی بومهلهرزه له پارێزگای كرماشان به ئاژانسی ئیرنا-ی ئێرانی راگهیاندووه بومهلهرزهیه له كاتژمێر 10:29 خولهی سهرله بیانی به گوڕی 5.6 پله به پێوهری رێختهر له شاری سۆمار-ی خۆرئاوای ئێرانی داوه.
ئاشكراشیكرد كه دوای ئهو بومهلهرزهیه ناوچهكه 40 لهرینهوهی دیكهی بهخۆوه بینیووه و گوڕی ههشت لهو ژمارهیه له سهرو 4 پلهوه بووه به پێوهری رێختهر.
شایهنی وهبیرهێنانهوهیه لە ماوەی ڕابردوو چەندان بوومەلەرزە باشووری كوردستان و عێراق ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند و بەو هۆییەوە چەندان هاووڵاتی گیانی لە دەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.