Erbil 28°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 10:29

دوای مردنی زیندوو بووه‌وه‌

له‌ سه‌رما  به‌هۆش خۆی هاته‌وه‌
dwie mr]dne zend bwawa
کوردستان TV
100%

" گۆنراڵۆ مۆنتۆنیۆ" ته‌مه‌ن (29) ساڵ تاوانبارێكی ئیسپانی بوو له‌ یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی ئیسپانیا ده‌ژیا،له‌ به‌ندیخانه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵی لێدانی وه‌ستا جوڵه‌ی نه‌ما مرد.

   بۆ دڵنیایی سێ پزیشك دڵنیایی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر دا كه‌ " گۆنراڵۆ مۆنتۆنیۆ"  مردووه‌ خرایه‌ ناو به‌فرگری مردووان ، به‌ڵام كاتێ جه‌سته‌ كه‌ برا بۆ ژووری توێكاری و تا دوایین پشكنینی بۆ بكرێت وبرایه‌ ناو به‌فرگری مردووانه‌وه‌، كه‌چی له‌وێ له‌ سه‌رما  به‌هۆش خۆی هاته‌وه‌ خۆی و دڵی ده‌ستی به‌ لێدان كرد  له‌ ناكاو هه‌ستایه‌وه‌ و زیندبووه‌.

 دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكه‌كان  ده‌ركه‌وت ئه‌و پیاوه‌ تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بووه‌ كه‌ وای لێ كردووه‌ دڵی به‌و ڕێژه‌یه‌ هێواش لێ بدات و جه‌سته‌ی سڕ بێت.

شایانی باسه‌ كه‌سوكاری گۆنراڵۆ مۆنتۆنیۆ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی چوونه‌ به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ ، به‌ڵام له‌ناكاو هه‌واڵی ئه‌وه‌یان پێدان نه‌ زیندوو بۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / سراحه‌ نیوز

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.