Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:57

عه‌بادی لیستی نیشتمانی نه‌سر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان راده‌گه‌یه‌نێت

عه‌بادی قۆرخی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كردووه‌
کوردستان TV
100%

عه‌بادی قۆرخی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كردووه‌و به‌ناوی سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ ئاماده‌كاری بۆ لیستێكی نوێ ده‌كات، له‌بیریشی چووه‌ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ نه‌بوایه‌ هه‌تا ئێستاش به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عێراق له‌ ده‌ست داعش ده‌بوو.

حه‌یده‌ر حه‌ماده‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ عه‌بادی ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لیستی نیشتمانیی نه‌سر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان رابگه‌یه‌نێت.

حه‌یده‌ر حه‌ماده‌ راشیگه‌یاندووه‌ : ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گرووپ و هاوپه‌یمانی و ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی له‌ دژی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش جه‌نگاون، ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ناو لیسته‌كه‌ی عه‌بادییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها حه‌ماده‌ رایگه‌یاندووه‌ : عه‌بادی مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداریی له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یدا ده‌كه‌ن داناوه‌ كه‌ خۆیان له‌ حزبایه‌تی و له‌ پۆسته‌ حكوومییه‌كاندا به‌دووربگرن . حه‌یده‌ر عه‌بادی ، قۆرخی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كردووه‌و به‌ میزاجی خۆی ره‌فتا ده‌كات،  ئه‌گه‌ر به‌رگری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌بووایه‌ هه‌تا ئێستاش به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عێراق له‌ ده‌ست داعش ده‌بوو. عه‌بادی كاتێكیش باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌سه‌ر داعشدا ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی قوربانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ناكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.