Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 12:28

بومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

4.7 بەپلەی رێختەر بووه‌
کوردستان TV
#7
100%


كەمێك لەمەوبەر بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.7 بەپلەی رێختەر چەند ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی كوردستانی لەپارێزگای كرماشان و سنە هەژاند.

بەپێی ئاژانسی ئەسنیمی ئێران، بومەرلەرزەكە لەچەند شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای كرماشان و سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانی هەستی پێكراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە گوڕی بومەلەرزەكە 4.7 بوەو 6:56 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە سەنتەرەكەی شارۆچكەی كۆزەران-ی سەر بە پارێزگای كرماشان بووەو قوڵاییەكەی 10 كیلۆمەتر بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە شارۆچكەی كۆزەران و رەوانسەری كرماشان و هەروەها شارۆچكەی كامیارانی سەر بە پارێزگای سنە هەستی پێكراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.