Erbil 3°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:35

له‌ هەولێر چەند کەس بە تۆمەتی دزینی سێ ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

تۆمه‌تباران به‌پێی ماده‌ى (443 و 446) له‌ یاسایی سزادانی عێراقی به‌ند ده‌كرێن
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی چەند کەسێکی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل ڕاگەیاند.

هه‌ستیار محه‌مه‌د عه‌زیز، به‌رپرسی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كه‌سنه‌زان، به‌ په‌یجی فه‌رمیی پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاندووه‌، "له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر دزینی سێ ئۆتۆمبێل كه‌ دووانیان ئۆپل ڤیكترا بوون، ئه‌وی تر ئۆتۆمبێلی كیا كادێنزا بوو، تۆمار كرا".

به‌رپرسی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كه‌سنه‌زان، ئه‌وه‌شی خستووه‌ ته‌ڕوو، كه‌ ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانیان بڵاوه‌ پێكرد و ده‌ستیان به‌ به‌داواداچوونێكی ورد كرد، توانییان ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران ئاشكرا بكه‌ن و له‌ بۆسه‌یه‌كدا ده‌ستگیریان بكه‌ن.

ئاشكراشی كرد، كه‌ تۆمه‌تباران به‌ناوه‌كانی (هـ.ا) ته‌مه‌ن (24) ساڵ و (م.ح.ع) (19) ساڵ، ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ هەستاون به‌ دزینی ئۆتۆمبێلی كیا كادێنزا له‌ شاری لاوان، هاوكات تۆمه‌تباران كه‌ برایی یه‌كترن به‌ناوه‌كانی (ن. ا. ع)، (29) ساڵ و (ن.ا.ع)، (33) ساڵ، ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ هەستاون به‌ دزینی دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆری ڤیكترا له‌ سێبه‌ردان.

ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، كه‌ تۆمه‌تباران په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراو به‌رێز دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ بریاریدا به‌به‌ندكردنی تۆمه‌تباران به‌پێی ماده‌ى (443 و 446)، له‌ یاسایی سزادانی عێراقی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.