Erbil 14°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 17:19

پۆلیسی راپەڕین ئاماری کار و چالاکییەکانی لە ساڵی 2017 بڵاوکردەوە

چوار هه‌زار و 444 رووداو روویانداوه‌
کوردستان TV
#7
100%


وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: له‌ ساڵی 2017 به‌ گشتی له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان 4 هه‌زار و 444 رووداو رویان داوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2016 ( 880 ) رووداو زیادی كردووه‌ كه‌ له‌ 3 هه‌زار و 564 رووداو بوه‌.

شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماری كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكی لە ساڵی 2017 خستەڕوو و راگەیاند: لە ساڵی رابردوودا 4 هەزار و 444 رووداوی جۆراوجۆر تۆماركراون كە 2 هەزار و 541 رووداویان لە سنوری قەزای رانیە و هەزار و 305 رووداویشیان لەسنوری قەزای پشدەر بووە.

گوتی: له‌ 2017 دوو هه‌زار و 607 كه‌س به‌ تاوانی جیاجیا ده‌ستگیركراون و 133 كه‌سیش فه‌رمانیه‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌ و به‌ هۆكاری جیاجیا ده‌ستگیرنه‌كراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ 132 رووداوی مردن تۆماركراوه‌ كه‌ زۆرترینیان به‌هۆی رووداوی هاتووچۆوه‌ بوه‌ و 975 حاڵه‌تی برینداربونیش تۆماركراوه‌و 279 حاڵه‌تی توندوتیژی دژ به‌ ژنانیش تۆماركراوه‌.

رائید شۆڕش ئه‌وه‌شیخسته‌روو كه‌ هۆكاری زۆربوونی رووداوه‌كان به‌ گشتی به‌هۆی كه‌م ده‌رامه‌تی و كێشه‌ی خێزانی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بووه‌و هاوكات بووه‌ته‌ هۆكاری زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی قۆڵبڕین و دزی كردن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.