Erbil 16°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:23

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هەرێمی کوردستان دەستی لە ئاڵۆزییەکانی ئێران نه‌بووه‌

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان بەدەستەوە نییە 
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 2018/1/8 بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرێس کۆنفراسێكدا، لەبارەی لێدوان و قسەی چەند بەرپرسێکی سەربازی و سیاسیی ئێران ده‌رباره‌ى ده‌ستێوه‌ردانى هەرێمی کوردستان لە ئاڵۆزییەکانی ئێران گوتی"هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە هەرێمی دەستی لە ئاڵۆزییەکانی ئێران هەبێت، بەپێی ئەو پەیوەندییە قووڵەی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و ئەو ناسینەی کە ئەوان لە ئێمەیان هەیە، زۆر بەدووری دەزانم کە ئەوان هەولێک لەدژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەنجام بدەن".

قاسمی ئاماژەی بەوەش کرد" لەبارەی پەیوەندیی دوولایەنەی ئێمە و هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی بەشی زۆری ئەم پەیوەندییانە ئەمنین، دەبێ دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەمبارەوە ڕای خۆیان دەرببڕن، بەڵام ئەوەندەی پەیوەندیی بە وەزارەتی دەرەوە هەیە، ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان بەدەستەوە نییە کە ئەوان لە پشێوییەکانی ئێراندا دەستیان هەبووبێت".

لیدوانی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئیران لە کاتێک دایە کە هەفتەی پێشوو موحسین ڕەزایی سکرتێری کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە توێتێکی خۆیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی" بەرپرسانی CAIی ئەمریکا و سعوودیە بە یارمەتیی هه‌رێمى كوردستان پیلانیان بۆ سازکردنی پشێوی و ئاڵۆزی لە ئێران داڕشتووە و دەستیان تێدایە".

هاوکات ڕۆژی هەینی ئەحمەد خاتەمی، بەرنوێژی شاری تارانیش ئەو تۆمەتانەی جارێکی دیکە لەدژی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و بەرلەوانیش ڕۆژنامەی "کەیهان" کە ڕۆژنامەی نزیک لە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانە هەواڵێکی لەو چەشنەی بڵاو کردبووەوە.

لە کاردانەوە بەو تۆمەتانە لەدژی حکووتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕوونەکردنەوەیەکدا گوتی: " ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م تۆمه‌ته‌ دروستكراوه‌ بێبنه‌مایه‌ كه‌ له‌ هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه‌ دووره،‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.