ئێواره‌ی دوێنێ 7/1/2018 له ناحییه‌ی عه‌ربه‌ت ژنێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به كوژراوی دۆزرایه‌وه‌و گومان ده‌كرێت رووداوه‌كه خۆكوژی بووبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: دوێنێ ئێواره له ناحیه‌ی عه‌ربه‌تی شاری سلێمانی ژنێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به كوژراوی دۆزرایه‌وه‌و گومان ده‌كرێت به چه‌كی كڵاشینكۆف كۆتایی به ژیانی خۆی هێنابێت.
ژنه‌كه ناوی (ب،ح،ف)ـه خاوه‌نی چوار منداڵه‌و دوای گیان له‌ده‌ستدانی ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ته‌وه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا گیراوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه تا ئێستا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.