راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی وەڵامی نامەكەی سەرۆك كۆماری عێراقیان نەداوەتەوە.
شێروان وائلی، راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا، بە فەرمی وەڵامی نامەكەی فوئاد مەعسووم، سەرۆك كۆماری عێراقیان نەداوەتەوە، كە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كە ئاراستەی هەردوولایەنی كردبوو .
وائیلی ئەوەشی راگەیاند كە پێشبینی دەكرێت سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان وەڵامێكی سەرۆك كۆمار بداتەوە كە سەرپەرشتی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكرێت لە لایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە ، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكە كردووە تەنها عەبادی ماوە هەڵوێستی خۆی دیاری بكات و ئێستاش بە گوتەی وائیلی تۆپەكە لە یاریگەی عەبادی دایە .
لەماوەی رابردوودا، سەرۆك كۆماری عێراق بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا نامەیەكی ئاراستەی هەریەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەغدا و نەتەوە یەكگرتووەكان كردبوو، هەروەها بە جیاش لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا كۆبووەوە.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.