Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:00

له‌ رووی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌ عێراق یه‌کێکه‌ له‌ خراپترین وڵاتانی جیهان

عێراق ریزبه‌ندی 158هه‌مینی له‌ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا گرتووه‌
له‌ رووی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌ عێراق یه‌كێكه‌ له‌ خراپترین وڵاتانی جیهان
کوردستان TV
100%

روانگه‌ی ئازادییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 7/1/2018 ئاشكرای كرد، عێراق له‌ نێو 180 وڵاتدا، ریزبه‌ندی 158هه‌مینی له‌ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا گرتووه‌ و به‌وه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ خراپترین وڵاتانی جیهان ئه‌ژماری ده‌كات.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی رێكخراوی په‌یامنێرانی بێسنووری فه‌ڕه‌نسی، له‌ رووی ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌، عێراق یه‌كێكه‌ له‌ خراپترین وڵاتانی جیهانه‌.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری (شه‌فه‌ق نیوز) گوتیشی: "ئه‌و ڕاپۆرته‌ ته‌نها باس له‌ ئازادییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ناكات، به‌ڵكو جووڵه‌ی رۆژنامه‌نووسان و ئازادی ده‌ربڕین و مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵیاندا.

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌كاتی سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ شاری نه‌جه‌ف، پاسه‌وانه‌كانی 7 میدیاكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و كامێراكانیان شكاند.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.