حاجم حامد جبووری خزمه‌كه‌ی راكان سه‌عید جبووری ئه‌ندازیار له بیناسازی له شوێنی عه‌بدولقادر مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندازیاری سه‌رچاوه‌كانی ئاو كرا به به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو له كه‌ركوك.
راكان جبوری پارێزگاره عه‌سكه‌ریه‌كه‌ی كه‌ركوك دوای كوده‌تاكه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دانانی له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك پارێزگاری كاتی كه‌ركوك، ئێستا ده‌ستی كردووه به خزم خزمێنه‌و كهسو كاره‌كه‌ی له پۆسته باڵاكانی حكومه‌ت داده‌نێت.
شیاوی باسه ئه‌و پۆسته پشكی یه‌كێتی بوو به‌ڵام به فه‌رمانێكی راكان جبووری به‌ر له چه‌ند رۆژێك عه‌بدولقادر مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین كه كوردێكی كه‌ركوكه‌و پسپۆری بوارهكهیهو له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه بووه خانه‌نشین كراوه‌و عه‌ره‌بێكی ناشاره‌زای خزمی خۆی له شوێنه‌كه‌ی داناوه.
به پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌رپرسانی یه‌كێتی زۆر هه‌وڵیان داوه تا كوردێكی تر بخرێته شوێنی به‌رێوه‌به‌ره خانهنشینكراوهكه به‌ڵام پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت رازی نه‌بووه‌و بێ حیسابكردن بۆ ئه‌وان عه‌ره‌بێكی لهه شوێنی داناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.