لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەکەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە 7/1/2018، یەکەم تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی هەموو قۆناغەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوە چوو.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی جیاوازیی خشتەی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانەکاندا، تاقیکردنەوەکان 7 بۆ 11 رۆژ دەخایەنن، کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار قوتابی بەشداریی تێدا دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.