وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەر لە كۆتایی ئەم مانگە، دەستدەكەن بە هەناردەكردنی نەوتی خاو لە كەركووكەوە بۆ ئێران.
ئەمڕۆ وەزیری نەوتی عێراق، لە كۆنفرانسێکی رۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕێگەى تانكەرەوە، دەستدەکەن بە گواستنەوەی 30 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، لە كێڵگەكانی پارێزگای كەركووكەوە بۆ پاڵاوگەكانی كرماشان لە ئێران.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئێران لە بەرامبەردا، هەمان بڕە نەوت، لە باشوور ڕادەستی عێراق دەكات، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بەندەری پارێزگای بەسرەوە هەناردەی دەرەوە بکرێت.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، عێراق و ئێران ڕێككەوتنێكیان لەسەر هەناردەكردنی نەوتی كەركوك واژوو كرد، بەپێی ڕێككەوتنەکەش، عێراق ڕۆژانە 60 هەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگەكانی كەركووكەوە هەناردەی ئێران دەكات.
هەناردەکردنی نەوتی خاوی کەرکووک لە 16ـەی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە وەستا ئەوەش دوای دەستبەسەرداگرتنی شارەکە لە لایەن حەشدی شەعبی سوپای عێراقەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.