ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە حكومەتی ئیتیحادی لە نزیكبوونەوەو گفتوگۆكان لە گەڵ هەرێمی كوردستان خۆی دووردەخاتەوە بەهۆی ئەو پێشێلكارییە دەستووریانەی كە دەرهەق بە هەرێمی كوردستان ئەنجامی داون .
ئەشواق جاف بە رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی راگەیاندووە كە وتووێژە فەرمییەكان پەیوەستە بە هەڵوێستی حكومەتی ئیتیحادی، دانوستان و گفتوگۆكان پێویستە لە رێگەی دامەزراوە فەرمییەكانی هەردوو لا بێت نەك بە هاتنی شاندی حیزبی بۆ بەغدا .
جاف روونیكردەوە كە حكومەتی ئیتیحادی لە دانیشتن لە سەر مێزی گفتوگۆكان رادەكات لە ترسی ئەوەی نەوەك رووبەرووی پێشێلكارییە دەستووریەكان ببێتەوە ، چونكە ئاشكرایە لەو چەند مانگەی رابردوودا حكومەتی ئیتیحادی دووچاری چەندین پێشێلكاری دەستووری بۆتەوە ، بۆیە هەوڵی خۆدزینەوە دەدات تا وادەی هەلبژاردنە گشتیەكان لە مانگی ئایاری داهاتوو .
ئەشواق جاف راشیگەیاند كە ئێستا هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ، هەڵوێستێكی ئەرێنییە و پشتگیری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات لە زوو دەستپێكردنەوەی وتووێژەكان .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.