Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:21

زانایه‌کی ئایینی سوننه‌ مه‌زهه‌بی ئێران: فشاره‌کان بۆ سه‌ر سوننه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و مزگه‌وته‌کانمان داده‌خرێن

ده‌بێت ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك به‌هه‌ند وه‌ربگرن
کوردستان TV
100%

وتاربێژی هه‌ینی شاری زاهیدان سه‌ر به‌ پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زانایانی ئایینی سوننه‌ مه‌زهه‌ب له‌ ئێران، رایده‌گه‌ێنێ، به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك شاردا فشاره‌كان بۆ سه‌ر سوننه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و مزگه‌وته‌كان داده‌خرێن.

مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زه‌هی ، وتاربێژی هه‌ینی شاری زاهیدان سه‌ر به‌ پارێزگای پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زانایانی ئایینی سوننه‌ مه‌زهه‌ب له‌ ئێران رایگه‌یاند: به‌رپرسانی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت، ده‌بێت ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك به‌هه‌ند وه‌ربگرن و گوێ له‌ گله‌ییه‌كان بگرن. له‌چوارچێوه‌ی ئازادییه‌كانی ده‌ستوور و ئاییندا، ده‌بێت دان بنرێت به‌ مافی ئازادی راده‌ربڕینی خه‌ڵك و ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكن سووك بكرێن.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌ لایه‌كه‌وه‌ خه‌ڵك ناره‌حه‌تی ده‌چێژێت و له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ رووبه‌ڕووی كێشه‌ی ئابووری و گرانی ژیان بۆته‌وه‌. به‌رپرسان ده‌بێت ئه‌م كێشانه‌ ببینن و له‌ هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا له‌ پاڵ خه‌ڵكدا بن، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی خه‌ڵك بكرێت، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌رده‌كانیان هاوده‌رد بن.

گوتیشی: كۆمه‌ڵگه‌ی سوننه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و جیاكارییه‌ی 40 ساڵه‌ به‌رامبه‌ری په‌یڕه‌وده‌كرێت كۆتایی پێبێت. بۆ نموونه‌ له‌ شارێكی گه‌وره‌دا مزگه‌وتێكی بچووكی لێیه‌، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون و پێداگری و نووسراوه‌كانمان، به‌ڵام هیچیان له‌به‌رچاونه‌گیران كه‌ ئه‌وه‌ مایه‌ی نیگه‌رانییه‌. به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك شاردا فشاره‌كان بۆ سه‌ر سوننه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و مزگه‌وته‌كان داده‌خرێن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.