د. فوئاد مه‌عسوم ، سه‌رۆك كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێ: به شانازیی و سه‌ر بڵندییه‌وه یادی نه‌وه‌د و حه‌وته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سوپای عێراقی نه‌به‌زمان ده‌كه‌ینه‌وه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماردا هاتووه: له‌م رۆژه‌دا له شه‌شی كانونی دووه‌مدا، به شانازیی و سه‌ر بڵندییه‌وه یادی نه‌وه‌دو حه‌وته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سوپای عیراقی نه‌به‌زمان ده‌كه‌ینه‌وه كه ساڵی رابردو له‌گه‌ڵ هه‌مو ریزه‌كانی تری هێزه چه‌كداره‌كانماندا گه‌وره‌ترین نه‌به‌ردیی نیشتمانیی له مێژوی هاوچه‌رخی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ماندا تۆمار كرد‌و له داستانێكی قاره‌مانانه‌ی بێ وێنه‌دا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زن و به‌هێزه‌ی به‌دیهێنا به‌سه‌ر تاقمی داعشی تێرۆریستدا كه سه‌رسامیی و پێ‌زانین و هاوپشتیی گه‌لانی جیهانی مسۆگه‌ر كرد.
به‌ده‌گمه‌ن سوپایه‌كی نوێ توانیویه‌تی به‌م به‌هێزیی و لێوه‌شاوه‌ییه خێراییه متمانه به خۆی بكاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له سوپای عیراقمان و هه‌مو هێزه چه‌كداره‌كانمان بینی، كه له‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه یه‌كلاییكه‌ره‌وه و شێلگیرانه‌یه‌دا دژی تێرۆریستانی داعش و پاشماوه‌كانی رژێمی له‌ناوچودا به‌رجه‌سته بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.