Erbil 27°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 20:43

وتاربێژی هه‌ینی تاران: ئه‌و ده‌نگه‌ ده‌بێ بخنکێنرێ که‌ ده‌ڵێت نا بۆ غه‌ززه‌ و لوبنان

چیرۆك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاره‌ له‌لایه‌ن سعوودیاوه‌ دراوه‌
وتاربێژی هه‌ینی تاران ئه‌و ده‌نگه‌ ده‌بێ بخنكێنرێ كه‌ ده‌ڵێت نا بۆ غه‌ززه‌ و لوبنان
کوردستان TV
100%

ئه‌حمه‌د خاته‌می كه‌ وتاربێژی هه‌ینی رابردووی تارانه‌، دانی به‌وه‌دا هێنا كه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر گرانی و نه‌بوونی ئازادیی ره‌وایه‌ و خه‌ڵك خوازیاره‌ ده‌نگی ببیسرێت،به‌ڵام ئه‌وان ده‌نگیان نابیسرێت. هاوكات وتیشی ئه‌و ده‌نگه‌ ده‌بێ بخنكێنرێ كه‌ ده‌ڵێت نا بۆ غه‌ززه‌ و لوبنان.

ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د خاته‌می وتاربێژی هه‌ینی تاران كه‌ رۆژی رابردوو به‌شێوه‌ی كاتی له‌ گۆڕه‌پانی گه‌وره‌ی تاران وتاریدا، له‌ وتاره‌كه‌یدا وتی: له‌ناو خۆپیشانده‌راندا ژماره‌یه‌ك له‌ ناڕازییانی ئێرانی به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ رێبه‌رانی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا درووشمیان داوه‌.

خاته‌می وتیشی چیرۆك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاره‌ له‌لایه‌ن سعوودیاوه‌ دراوه‌، پیلانه‌كه‌ ئه‌مریكا دایڕشتووه‌ و بڕیار بووه‌ كه‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مریكا له‌ هه‌رات ( ئه‌فغانستان ) و ئه‌ربیله‌وه‌ چه‌ك ره‌وانه‌ی ئێران بكات و له‌ مانگی رێبه‌ندان دوا قۆناغی پیلانه‌كه‌یان بگه‌یننه‌ ئه‌نجام.

 سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.