فیلمی سیمای خوڵه‌مێش له به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێره و نووسین و ده‌رهێنانی شاخه‌وان ئیدریسه، به فه‌رمی به‌شداری ده‌كات له فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی (سینه‌ما و ئیسلام) كه بڕیار وایه مانگی ئادار له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن به‌ڕێوه بچێت.
فیلمی (سیمای خۆڵه‌مێش) به‌شداری كردووه له زیاتر له 20 فێستیڤاڵی جیهانی و چه‌ندان خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ست هێناوه، گرنگترینیان خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له فێستیڤاڵی كازان له ڕووسیا ساڵی 2015، خه‌ڵاتی لێژنه‌ی داوه‌ران له فێستیڤاڵی سینه‌مایی (پردێك بۆ هونه‌ر) رۆستوف له ڕووسیا ساڵی 2017 به ده‌یست هێنا، سیمای خۆڵه‌مێش به‌رهه‌می ساڵی 2014یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێره و له نواندنی كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری كورده له‌وانه، (ناسر حه‌سه‌ن، ئه‌نوه‌ر شێخانی، گۆڤار ئه‌نوه‌ر، ته‌حسین بولبول، هێرۆ حه‌سه‌ن زاده، محه‌مه‌د شێروانی، ئاناهیتا حه‌بیبی)یه.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات له كوردستان له ساڵانی هه‌شتاكان و چۆن شه‌ڕ ده‌بێته مایه‌ی نه‌هامه‌تی بۆ مرۆڤ، سه‌رجه‌م وێنه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه و كاری مۆنتاژی له بولگاریا بۆ ئه‌نجام دراوه، مۆسیقای فیلمه‌كه له‌لایه‌ن ڕینیه نیكلو دانراوه كه موزیكژه‌نێكی به‌ناوبانگی یۆنانه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.