گۆرانیبێژی باكووری كوردستان " دیلانار یه‌ڵدز " له ئێستادا دانیشتوی باشووری كوردستانه و یه‌كه‌م كچه كورده گۆرانی له بواری ئۆپێرا ده‌ڵێت .
یه‌ڵدز ته‌نها كچه له باشووری كوردستان له بواری هونه‌ری ئۆپێرا كار ده‌كات و به شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی خوێندنی ئۆپێرای ته‌واو كردووه و بروانامه‌ی له‌م بواره‌دا به‌ده‌ستهێناوه .
وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ماوه‌ی 2 ساڵه گه‌راوه‌ته‌وه كوردستان به‌ڵام تا ئێستا هیچ ده‌رفه‌تێكی نه‌بووه تا په‌ره به‌و هونه‌ره بدات و ده‌ڵێت ئه‌و هونه‌ره له كوردستان به ته‌واوه‌تی فه‌رامۆشكراوه .
ده‌رباره‌ی كاری هونه‌ری خۆی ناوبراو ئاشكرایده‌كات له ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردنه له‌سه‌ر 2 گۆرانی و به‌شێك له كاره‌كانیشیان ته‌واو بووه.
یه‌كێك له‌م دوو گۆرانییه بۆ سوپرایز جێده‌هێلێت و گۆرانییه‌كه‌ی دیكه‌ش بریتییه له گۆرانییه‌كی سۆرانی كه یه‌كه‌مجاریه‌تی به شێوه‌زاری سۆرانی گۆرانی بڵێت و به ریتمێكی شاد كاری له‌سه‌ركردووه و به‌م نزیكانه بڵاویده‌كاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.