حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، سكرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی، رایده‌گه‌ێنێ، هۆكاری قه‌یرانه‌كانی ئێران ئابوورییه، نه‌وه‌ك سیاسی، بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش له باره‌ی ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌خت، مانای كۆتایی ئیسرائیله.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، سكرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، له دیمانهیهكهدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی مه‌یادینی نزیك له حزبوڵڵا له باری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند: كه قه‌یرانی ئێران، ئابوورییه نه‌وه‌ك سیاسی.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ره‌تای كێشه‌كه له ئێران، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ژماره‌یه‌ك بانك مایه‌پووچبوونی خۆیان رایگه‌یاندووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وه‌ی روویداوه زۆر به باشی، په‌یامه‌كه‌ی وه‌رگیراوه‌و به‌وه به‌راورد ناكرێت كه له ساڵی ٢٠٠٩دا، رووی‌دابوو.
گوتیشی: لایه‌نه نه‌یاره‌كانی سیاسی له ئێران هاتنه‌سه‌ر هێڵی خۆپیشاندانه‌كان كه خۆپیشاندانه‌كانیان قۆستووه و به ئاراسته‌ی سیاسی بردوویانه، به‌ڵام لێره‌دا رژێم به پێی نیگه‌رانی، په‌نای بردووه‌ته به‌ر ئارامی و هیۆربوونهوه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرسی قودس، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا گوتی: بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ی قودسه‌وه، مانای كۆتایی ئیسرائیله.
رووداوه‌كانی ئێران رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی كانوونی یه‌كه‌م له ئه‌نجامی پرۆتستۆكردنی گرانیی ژیان و گوزه‌ران، بێكاریی و گه‌نده‌ڵیی، له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی مه‌شهه‌ده‌وه، ده‌ستیپێكردبوو.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ماوه‌یه‌كی كورتدا بۆ خۆپیشاندانی دژ به رژێم گۆڕان و هه‌ریه‌ك له تاران، كرماشان، سنه، زه‌نجان، شیراز، قوم، ئه‌هواز، زاهیدان، ئه‌راك، خوڕه‌مئاباد و زۆر شاری دیكه‌یان گرته‌وه. تا ئێستاش له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كاندا، لانیكه‌م ٢٤ كه‌س كوژراون و زیاتر له هه‌زار كه‌س له خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.