Erbil 16°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 05:33

دوو هەلیکۆپتەرى رووسى و کوێتى لە سووریا و بەنگلادیش که‌وتنه‌ خوارەوە

دوو فڕۆکەوان گیانیان لەدەست داوه‌و یه‌كێكىیش برینداربووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشەممە 3/1/2018، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، لە شاری حەما له‌ سووریا هەلیکۆپتەرێکیان لە جۆری MI-24 كه‌وتووته‌ خوارەوەو به‌هۆیه‌وه‌ دوو فڕۆکەوانی هەلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەست داوه‌و یه‌كێكى تریش برینداربووه‌، هۆكاره‌كه‌شى بۆ كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكی گه‌رانده‌وه‌.

له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ سەرلەبەیانیی ئه‌مرۆ چوارشەممە 3/1/2018 هەلیکۆپتەری فەریق روکن محەمەد خدر سەرۆک ئەرکانی سوپای کوێت لە میانی سەردانێکی فه‌رمیدا بۆ بەنگلادیش، کەوتە خوارەوە و تێک شکا، به‌لام ناوبراو به‌ سه‌لامه‌تى رزگارى بووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.