Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:40

رۆمانی ئافره‌تێکی کورد ده‌بێته‌ پڕفرۆشترین رۆمانه‌کانی دانیمارک

به‌ناوی "مردوو شۆر" له‌سه‌ر ئه‌نفال و كیمیایی باران و نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد نوسیووه‌
sara
کوردستان TV
100%

رۆمانی ئافره‌تێكی كورد ده‌بێته‌ پڕفرۆشترین رۆمانه‌كانی دانیمارك، ئه‌و رۆمانه‌ سه‌رنجی دانیماركییه‌كان و دانیشتووانی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپای راكێشاوه‌.

سارا عومه‌ر، ئافره‌تێكی  نووسه‌ری كوردی دانیشتووی دانیماركه‌، مانگێك له‌مه‌وبه‌ر رۆمانێكی به‌ناوی "مردوو شۆر" له‌سه‌ر ئه‌نفال و كیمیایی باران و نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد نوسیووه‌.

سارا عومه‌ر رایگه‌یاند:  یه‌كه‌م كتێبه‌ كه‌ به‌ زمانی دانیماركیم نووسیوه‌ 50 هه‌زار دانه‌ له‌ كتێبه‌كه‌م فرۆشراوه‌ و به‌پڕفرۆشترین كتێبی ساڵ له‌و وڵاته‌ دانراوه‌.

شایانی باسه‌ به‌هۆی گرنگیدانی دانیماركییه‌كان به‌ كتێبه‌كه‌ی، سارا عومه‌ر له‌لایه‌ن دانیماركه‌وه‌ كاندیكرا له‌ مه‌ڕاسیمی ساڵی نوێدا دوای وته‌ی  شاژنی وڵاتی دانمارك و سه‌رۆك شالیاری ئه‌و وڵاته‌، گوتاری ساڵی پێشكه‌ش كرد.

سه‌رچاوه‌ / ئاژنسه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.