وه‌زاره‌تی ناو خۆی عێراق رایگه‌یاند: كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه ده‌ستگیر كرد، كه كچێكی 17 ساڵانی به 10 ملیۆن دینار فرۆشتووه ، تۆمه‌تباره‌كه ئافره‌ته‌كه‌ی به گروپێك فرۆشتووه و ویستوویانه بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كاری بهێنن.
شایانی باسه دوای وه‌رگرتنی زانیاریی، له‌سه‌ر فرۆشتنی كچه‌كه، مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیس توانییان سه‌یه‌ك بۆ تۆمه‌تباره‌كه دابنێن و له‌كاتی وه‌رگرتنی پاره‌كه ده‌ستگیری بكه‌ن و كچه‌كه‌ش دوو ناسنامه‌ی ساخته‌ی پێوه گیراوه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.