Erbil 7°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 01:50

به‌رپرسی نه‌هێشتنی تاوانی به‌حرکه‌ : دزه‌که‌ی پیرزین ده‌ستگیرکرا

له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م پۆلیس ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌
کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه‌: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگادار كرایه‌وه‌ به‌ بوونی ڕووداوی دزی كردن له‌ پیرزین، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كرده‌وه‌و توانی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكات .

له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌قیبی پۆلیس، سیڤه‌ر عمر شێره‌  به‌رپرسی نه‌هێشتنی تاوانی به‌حركه‌ تایبه‌ت به‌ پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاندووه‌: ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌ بوونی ڕووداوی دزیكردن له‌ پیرزین، دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كرده‌وه‌و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیمان ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار ئاشكرا بكه‌ین و تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ین.

گوتیشی: تۆمه‌تبار به‌ ناوی (س. م. ق)، ته‌مه‌ن (٣٦) ساڵ، دوای ده‌ستگیركردنی دانی نا به‌ تاوانه‌كه‌ی كه‌وا هه‌ڵسابوو به‌ ئه‌نجامدانی (٩) تاوانی دزیكردن كه‌وا بریتی بوون له‌ زێڕو پاره‌و فیشه‌ك و كه‌ل و په‌لی ئه‌لیكتڕۆنی.

ده‌شڵێ: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌و ڕێكخراو ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراو دادوه‌ریش بڕیاریدا به‌ به‌ندكردنی تۆمه‌تبار به‌ پێی ماده‌ (٤٤٣) له‌ یاسای سزدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.