Erbil 19°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 07:23

له‌ ئیسرائیل مۆرێکی شوێنه‌وارێکی گرنگ دۆزراییه‌وه‌

ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 700 ساڵ به‌رله‌ ئێستا
Moreke kon
کوردستان TV
100%

زانایانی بواری شوێنه‌واریی له‌ ئیسرائیل رایان گه‌یاندووه‌، مۆرێكی شوێنه‌وارییان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 700 ساڵ به‌رله‌ ئێسته‌، مۆره‌كه‌ هی حاكمی قودس بووه‌.

شلۆمیت وكسله‌ر كه‌ پسپۆری بواری شوێنه‌واریی ئیسرائیلییه‌ رای گه‌یاندووه‌: ئه‌و مۆره‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ حاكمی قودسی ئه‌وكات كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 700 ساڵ به‌رله‌ ئێستا، واته‌ هی چاخی كۆن بووه‌.

مۆره‌ كه‌ دوای چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی كه‌ قودسی به‌ پایه‌ته‌ختی ئیسرائیل ناوزه‌ندكرد له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری قودس دۆزراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.