Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:24

سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا داوا له‌ ئێران ده‌کات ڕێز له‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بگرێت

سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ تاران دواخرا
کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكرۆن داوای له‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی كردووه‌و دان به‌خۆیدا بگرێت له‌ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كاندا و ڕێز له‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بگرێت.

ئیمانوێل ماكرۆن ، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا داوای له‌ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی كرد دان به‌خۆیدا بگرێت له‌ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كاندا.

هه‌روه‌ها ماكرۆن نیگه‌رانی خۆی بۆ ڕۆحانی ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی كوژراوان و برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كان كه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌ و پێی وتووه‌ كه‌ پێویسته‌ ڕێز له‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بگرێت.

بڕیاربوو ژان ئیڤ لۆدغیان ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانی تاران بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵوزییه‌كانه‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆیته‌رز

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.