وەزارەتی دەرەوەی توركیا له‌باره‌ی خۆپیشاندانەکانی ئێران ده‌ڵێت: هیوادارین رێگە لە هەڵکشانی رووداوەکان بگیرێت، بە ئومێدین رووداوەکان لە دەستوەردانی دەرەکی پاڵنەر دووربن.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا له‌باره‌ی خۆپیشاندانەکانی ئێرانه‌وه رایگه‌یاند، هیوادارین رێگە لە هەڵکشانی رووداوەکان (لە ئێران) بگیرێت، بە ئومێدین رووداوەکان لە دەستوەردانی دەرەکی پاڵنەر دووربن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا نیگه‌رانیی له ئاست به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كه 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 سه‌ریهه‌ڵدا و گیان له‌ده‌ستدانی خۆپیشانده‌ران و زیان به‌ركه‌وتنی داموده‌زگا حكوومییه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، نیشانداوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، به لای توركیاوه پاراستنی ئارامیی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیریی ئێرانی دۆست و برا زۆر گرنگه و له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، به له‌به‌رچاوگرتنی روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی كه رایگه‌یاندووه، ناڕه‌زایی ده‌ربڕین مافی هاووڵاتییانه، به‌ڵام پێویسته زیان به سامانی گشتی نه‌گه‌یه‌نرێت، لەو بڕوایەداین کە دەبێت دوور بکەونەوە لە توندوتیژی و دەبێت گوێنەدەن بە هاندانی ئاژاوەگێڕی. هیوادارین ساتێك زووتر ئارامی له وڵاته‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ربكرێت و رێگە لە هەڵکشانی رووداوەکان بگیرێت، بە ئومێدین رووداوەکان لە دەستوەردانی دەرەکی پاڵنەر دووربن.
شایه‌نی باسه لە ڕۆژى 28ى کانوونی یەکەمی 2017ەوە تا ئێستا خۆپیشاندان لە زۆربەى ناوچەکانى ئێران بەردەوامیى هەیە. خۆپیشاندانەکان لە میدیا جیهانییەکان چەندین کاردانەوەى هەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.