بریارە سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە دانیشتنەكانی بكاتەوە و لە كۆبوونەوەكەشدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2018 بكات.
ئەندامێكی لیژنەی دارایی محمد عباس سلمان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی حیاتی راگەیاندووە بریارە لە سبهی چوارشهممه ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبێتەوە بریاریشە لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجەی 2018 بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە حكومەت پەرلەمانی ئاگاداركردوەتەوە كە رێژەی كورتهێنان دەگاتە نزیكەی لە 20% كوردیش جەخت لەسە رێژەی لە17%ی بودجە دەكاتەوە و سونەكانیش داوا دەكەن كە بودجەیەكی تایبەتی بۆ ناوچە زیانلیكەوتووەكان دابین بكریت ئەمە جگە لەوەی كە پاریزگاكانی باشوری عێراقیش داوای زیادكردنی پارەی پترۆدۆلار دەكەن.
حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی بەسەر 12 مانگدا دابەشكردووە بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەش ئەمە گەورەترین كێشە بۆ موچەی فەرمانبەران دروست دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.