سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له به‌غدا ناڕه‌زایى له به‌رانبه‌ر تهعریبكردنهوهى ناوچه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك ده‌رده‌بڕێ و گوتى، كورد له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و چوونى هێزه‌كان بۆ كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین، رووبه‌ڕووى سته‌م ده‌بێته‌وه.
موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا لە نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند لە کەرکووک بەناوی دەستوور و جێبەجێکردنی یاسا هەموو یاسا و دەستوورێک پێشێل دەکرێت، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات بەغدا برسیبوونی خەڵکی کردووەتە چەکێكی هەڵبژاردن و دەیەوێت وەبەرهێنان لەنێو خەڵکی کوردستان بکات بە زەبوونکردنی خەڵک و بڕینی مووچە.
موسه‌نا گوتی: هه‌رگیز ناكرێت له كرده‌ى ته‌عریب بێده‌نگ بین، خێزانه كورده‌كانى ئه‌م ناوچانه، كاغه‌ز و به‌ڵگه‌ى فه‌رمى سه‌رده‌مى عوسمانییان هه‌یه، كه ده‌یسه‌لمێنێ ئه‌م موڵك و خاك و كێڵگانه هى خۆیانه. دووپاتى ده‌كاته‌وه فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له یه‌كه‌م دانیشتنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كێشه‌ى ته‌عریب ده‌خاته ڕوو.
موسه‌نا رووى قسه‌كانى له عه‌بادى ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادى بانگه‌شه بۆ سه‌پاندن یاسا و سه‌روه‌ریى یاسا ده‌كات، ئه‌ى كوا ئه‌م سه‌روه‌رییه كاتێك راكان جبوورى پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت و سه‌رۆكى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ڵاحه‌دین، رێنوێنییان داوه‌ته هێزه ته‌ناهییه‌كانى خۆیان بۆ تهعربیكردنى ناوچه‌كانى باشوورى كه‌ركووك و چه‌ند به‌شێكى سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵ ده‌رخستنى خێزانه كوردییه‌كان له ناوچه‌كانی خۆیان ئه‌نجام دراوه گوتیشی: 12 گوندی سەرگەڕان لەژێڕ هەڕەشەی تەعریبدان.
له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران موسه‌نا ئه‌مین گوتی: ئێستا بۆ قایل كردنی رای گشتی دەڵێن، وردبینی لە ھەندێك لیستی مووچەخۆران دەكەن، بەڵام لە راستیدا ئاسۆیەكی روون دیار نییە كە ئەمانە كەی تەسلیم دەبن بەوەی كە ئەو 300 بەرمیل نەوتەی كەركووك كە بەشێكە لە بودجەی ساڵی 2016 و 2017، ئێستا بەغدا دەستی بەسەردا گرتووە، بۆ لە 16 ئۆكتۆبەرەوە ھیچ بڕە پارەیەكی بۆ ھەرێم نەناردووە، رەنگە بیانەوێت جارێكی دیكە ھەرێمی كوردستان لەم قەیرانە قوڵەوە بخەنەوە بەردەم ئاڵۆزیی زیاتر، ئەمە بەرپرسیاریەتی زیاتر دەخاتە ئەستۆی عەبادی و حكومەتەكەی دروست دەكات، پێویستە یاری بەم ئاگرانە نەكەن ئەم حاڵەتەی لە عێراق ھەیە نابەرپرسانەیە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، پەیامێک بۆ سەرۆککۆماری عێراق دەنێرێت و دەڵێت: من لێرەوە پەیامێک بۆ سەرۆککۆماری عێراق، وەکو پارێزەری جێبەجێکردنی دەستوور دەنێرم، دەبێت رۆڵی خۆی ببینێت لە ناچارکردنی ئەو هێزانە بە کشانەوە و ناچارکردنی حکومەت بە بەشە بودجە و ناچارکردنی حەیدەر عەبادی بۆ دەستپێکردنێکی بێ مەرجی پێشوەختی گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان بە راشکاوانە لەبەردەم میدیاکاندا بۆ شەقامی عێراقی روون بکەنەوە کێ تاوانبارە، ئەگەر حکومەتی ئێمە تاوانبارە ئامادەین دەست لەسەر چاوی دابنێین و هەموو فشارێکی بخەینە سەر.
ئەگەر حکومەتی بەغداش تاوانبارە پێویستە تەحەمولی بەرپرسیاریێتی و ئەخلاقی و دەستووری خۆی بکات و جارێکی دیکە یاری بە چارەنووسی ئەو ناوچانە نەکات کە ئێستا تەعریب دەکرێنەوە، جارێکی دیکە بەناوی سەپاندنی دەستوورەوە کەمە کەمە مافەکان لە کورد وەرنەگرێتەوە، چونکە ئەمە خاڵێکی زۆر مەترسیدارە، رەنگە خەڵکی ئەمەی پێ کۆنترۆڵ نەکرێت خوانەخواستە دوایی ئاسایشی نیشتمانی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی عێراق دەکەونە بەردەم مەترسی کاریگەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.