Erbil 32°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 11:30

رێژه‌ی باران بارین و پێشبینییه‌کان بۆ رۆژانی داهاتوو راگه‌یه‌نرا

بارسته‌ هه‌وایه‌كی نیمچه‌ سارد هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌
رێژه‌ی باران بارین و پێشبینییه‌كان بۆ رۆژانی داهاتوو راگه‌یه‌نرا
کوردستان TV
100%

له‌ دوێنی دووشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی به‌فر و باران ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ به‌رێوبه‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی كوردستانیش ده‌ڵێت: بارسته‌ هه‌وایه‌كی نیمچه‌ سارد هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ره‌وشه‌كه‌ به‌ره‌و سه‌قامگیری بچێت.

فازل ئیبراهیم، به‌رێوبه‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی كوردستان به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: بارسته‌ هه‌وایه‌كی نیمچه‌ سارد هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان به‌فر باریووه‌ و له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ش باران باریووه‌ هه‌روه‌ها پێشبینیش ده‌كرێت سبه‌ی ره‌وشه‌كه‌ به‌ره‌وه‌ سه‌قامگیری بچێت .

فازل ئیبراهیم راشیگه‌یاند: زۆرترین بەفر لە شارۆچكەی حاجی ئۆمەران باریوە و بڕەکەی نزیكه‌ی 15 سانتیمەترە .

بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزه‌ی هەرێم وتیشی: به‌ بەراورد بە ساڵی رابردوو  رێژه‌ی رێژه‌ی باران بارین له‌ 50% کەمبووەتەوە، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئەمساڵ وشكەساڵییە، چونكە بەپێی پێشبینییەكان هەر لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا باران بارینی دیكەش دەبێت كه‌ پێشبینی ده‌كرێت رۆژی هه‌ینی داهاتوو بێت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.