سێ مه‌ترسیی گه‌وره له 2018چاوه‌ڕوانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن كه بریتین له جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران، حزبوڵڵا و رژێمی سووریا و جه‌نگ له‌گه‌ڵ حه‌ماس و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كه له سنووره‌كانی وڵاته‌كه نزیكبووه‌ته‌وه.
په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ئه‌منیی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل له زانكۆی ته‌ل ئه‌بیب، راپۆرتێكی له‌باره‌ی سێ مه‌ترسیی گه‌وره كه له 2018دا چاوه‌ڕوانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن ئاماده‌كردووه.
راپۆرته‌كه له‌چوارچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی په‌یمانگاكه، جه‌نه‌ڕاڵ ئامۆس یهڵدین-ه‌وه راده‌ستی سه‌ركۆماری ئیسرائیل، روڤێن ریڤلین كراوه.
به پێی راپۆرته‌كه، له‌مساڵدا سێ مه‌ترسیی گه‌وره چاوه‌ڕوانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن كه بریتین له جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران و حزبوڵڵا و رژێمی سووریا وجه‌نگ له‌گه‌ڵ حه‌ماس و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كه له سنووره‌كانی وڵاته‌كه نزیكبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئامۆژگاری ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا هاوبه‌شییه ستراتیجییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌شه‌یان پێبدرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سووریا و عێراق دووچاری شكست هاتووه، بازنه‌ی چالاكییه‌كانی به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی جۆلان له باشووری سووریا و نیچهدوورگهی سینا له میسر گواستووه‌ته‌وه. نزیكبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له سنووره‌كانی ئیسرائیل، مه‌ترسیی ئه‌نجامدانی هێرشی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته زیادكردووه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.