ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، گڵوپی سه‌وزی بۆ ده‌زگای هه‌وڵگری ئیسرائیل هه‌ڵكردووه كه هه‌ر كات و ساتێ بۆی رێكه‌وت قاسم سلێمانی له‌ناوببات.
رۆژنامه‌ی هائارێتسی ئیسرائیلی بڵاویكردۆته‌وه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به رۆژنامه‌ی ئه‌لجه‌ریده‌ی كوه‌یتی راگه‌یاندووه : سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر ده‌زگای هه‌وڵگری ئیسرائیل ناسراو به (مۆساد) ویستیویه‌تی له ده‌وربه‌ری دیمه‌شق قاسم سلێمانی ، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران بكوژێ، كه‌چی ئیداره‌ی باراك ئۆبا، سه‌رۆكی پێشتووری ئه‌مریكا له ژێره‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی به ئێران داوه‌و ناوبراوی له كوژران رزگاركردووه.
رۆژنامه‌كه ده‌شڵێ: له ئێستادا ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گڵوپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل هه‌ڵكردووه كه هه‌ر كات و ساتێ بۆی رێكه‌وت قاسم سلێمانی له‌ناوببات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.